سەردێڕ:

بڕیارێکى نوێى پەروەردە لەبارەى مامۆستایانى وانەبێژەوە

AM:10:36:16/09/2021

21248 جار خوێندراوەتەوە

لەنوسراوێکدا کە ئاراستەى بەڕێوبەرایەتییەکانى پەروەردەى سنورى پارێزگاى سلێمانى کراوە، بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى چەند بڕیارێکى لەبارەى دانانى مامۆستاى وانەبێژەوە دەرکرد.


دڵشاد عومەر، بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى نوسراوێکى ئاراستەى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى کرد.

نوسراوەکە کە تایبەتە بە مامۆستایانى وانەبێژى دانەمەزراو و ئاراستەى پەروەردەکان کراوە داوا کراوە بە دانانەوەى وانەبێژانى ساڵى رابردوو (٢٠٢٠-٢٠٢١) ئەوانەى فەرمانى کارگێڕییان هەیە بەپێى پێویستى قوتابخانە لە باخچەى منداڵان بە هەمان شێوە بە گوێرەى پێویست وانەبێژانى پێشوو دابنرێنەوە.


لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە ئەگەر هەر وانەبێژێک لە ناوەندى خوێندنەکەى ساڵى رابردوو پێویست نەبوو لە ناوەندى خوێندنێکى تر لەسنورى پەروەردەکەى پێویستە سودى لێوەربگیرێت.

داواش لە پەروەردەکان کراوە کە لەکاتى پێویستى زیاتر بە وانەبێژ پێویستە سود لە لیستى یەدەگەکانى وانەبێژانى دانەمەزراو وەربگرن بەپێى پسپۆرییان و خاڵبەندى.

ئاماژە بەوەش کراوە کە پێویستە وانەبێژان لە یەکەم رۆژى دەستپێکى ساڵى نوێى خوێندن دەوام بکەن.














گەلەری