AM:08:13:16/09/2021
18364 جار خوێندراوەتەوە
گۆڤاری تایمزی ئەمەریکی کچە چالاکوانێکی فەڵەستینی بەرەچەڵەک کورد و محەمەد کوردی برای لەنێو ١٠٠ کەسایەتییە بەهێزەکەی جیهاندا بۆ ئەمساڵ هەڵبژاردووە.
ئەو گۆڤارە ئەمەریکییە باسی لەوەکردووە، محەمەد و مونا کورد لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە توانیویانە بەهەموو جیهانی بگەیەنن کە، "ژیان چۆن دەگوزرێت لەژێر سایە و دەسەلاتی حوکمی ئیسرائیل لە شاری قودس و هەروەها، تەواوی دۆخ و ململانێکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلیان روونکردووەتەوە".
هاوکات، گۆڤارەکە ئەوەشی وتووە، ئەو خێزانە کوردە یەکێکن لەو
خێزانانەى کە لەگەڵ دەیان کەس لە دراوسێکانیان لەگەڕەکی شێخ جەڕاح لەسەروبەندی داگیرکردنی
خانووەکانیاندا دژی سوپای ئیسرائیل دەجەنگان.
مونا و محەمەد کورد، بەڕەچەڵەک کوردن و دانیشتووی گەڕەکی شێخ جەڕاحی فەڵەستینن،
دوو چالاکوانی دیاری نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، لەسەروبەندی سەرهەڵدانی گرژییەکانی
ئەمساڵی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل، رۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لەگەیاندنی دۆخی
هاوڵاتییان و بۆچوونییان بەدنیای دەرەوە.