سەردێڕ:

بەشێک لە دانیشتوانى گوندى ژاڵەى سەروو گردبوونەوە

PM:10:53:15/09/2021

3292 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە دانیشتوانى گوندى ژاڵەى سەروو لە پارێزگاى سلێمانى دژى دروستکردنى چەند کۆگایەک لەسەر زەوییەکى خزمەتگوزاریى گوندەکەیان گردبوونەوە.


هاوڵاتییەکى گوندەکە بە پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى وت "لە زەوییەکى گوندەکەمان کە لەبنەڕەتدا بۆ پڕۆژەى خزمەتگوزارییە چەند کەسێک دەیەوێت کۆگا دروست بکەن".

وتیشى "هەتا ئێستا نازانین کێ ئەیەوێت ئەم زەوییە بکات بە کۆگا لەکاتێکدایە زەوییەکە بۆ پڕۆژەى خزمەتگوزارى باخ و نەخۆشخانە و دایەنگە و بەرگرى شارستانى و یاریگایە بۆ گوندەکە".

ئەو هاوڵاتییە ئاماژەى بەوەش کرد کە ژورى بازرگانى سلێمانى ٥٧٥ کۆگاى دروستکردووە لەم گوندە.

رزنیشیکردەوە کە ئەوان ناهێڵن ئەم زەوییە بکرێت بە کۆگا چونکە بۆ پڕۆژەى خزمەتگوزارى گوندەکەیە و ئەوان ئیشکردنیان لەسەر زەوییەکە راگرتووە و جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە "دەستکارى ماستەرپلانى گوندەکە کراوە".


کارزان تاریق، سلێمانى













گەلەری