فڕۆكه‌یه‌كی جۆری AN-28كه ١٧ كه‌سی له‌ناودایه، له ناوچه‌ی تۆمسك له روسیا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ راداردا نه‌ماوه و بەڵام دواتر دەرکەوت لە دارستانێکدا بە توندی نیشتووەتەوە.
فڕۆكه‌یه‌كی جۆری AN-28كه ١٧ كه‌سی له‌ناودایه، له ناوچه‌ی تۆمسك
له روسیا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ راداردا نه‌ماوه و بەڵام دواتر دەرکەوت لە دارستانێکدا
بە توندی نیشتووەتەوە.
ئاژانسی هه‌واڵی روسیا
بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری AN-28كه به‌ره‌و شاری كهدرۆڤیی له ناوچه‌ی تۆمسك
به‌ڕێ كه‌وتووه له ناوچه‌ی باكچارسكی هێمای باری له‌ناكاوی هه‌ڵ بووه و په‌یوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ رادار نه‌ماوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له وه‌زاره‌تی باری له‌ناكاوی روسیا رایگه‌یاندووه،
فڕۆكهکە پاش ئەوەی هێمای باری له‌ناكاوی هه‌ڵ بووه و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رادار نه‌ماوه،
به توندی له دارستانێكی ناوچه‌كه نیشتووه‌ته‌وه.
ئه‌م فڕۆكه‌یه كه فڕۆكه‌ی
كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته ١٧ كه‌سی له‌نێودا بووه و تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنیش
گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
ئاماژه به‌وه دراوه
كه هیچ یه‌ك له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام فڕۆكه‌كه
زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌یش به هه‌لیكۆپته‌ر گوازراونه‌ته‌وه .
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
هۆكاری رووداوه‌كه بۆ تێكچوونی بزوێنه‌ری فڕۆكه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و لیژینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی
روسیایش ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.