سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک؛ دوو پێشمەرگە شەهید بوون

PM:07:11:15/09/2021

15648 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی دژە تیرۆری کوردستان، لە سنوری ناحیەی دینارتێ بۆمبێکی چێنراو تەقییوە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون، دەشڵێت، "بۆمبەکە لەلایەن پەکەکەوە دانراوە."


دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان گوندی کانی تۆز و نێرکێ لە ناحیەی دینارتێ لە قەزای ئاکرێ، بۆمبێکی چێندراو کە لە لایەن پەکەکەوە دانرابوو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییوەتەوە."

دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی بۆمبەکەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون."

لە ماوەی رابردووشدا، چەند جارێک پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکەدا روویداوە و لە هەردوولا شەهید و برینداریان هەبووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای لە پەکەکە کردووە کە خاکی هەرێم جێبهێڵێت.

 








گەلەری