سەردێڕ:

پێشبینییەک بۆ دابەزینى زیاترى پلەکانى گەرما و فێنکبوونى کەشوهەوا

PM:05:43:15/09/2021

5972 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکى کەشناسى رایگەیاند "پێشبینى دەکرێت لە سبەینێوە پلەکانى گەرما زیاتر نزمبنەوە و لە رۆژانى رابردوو زیاتر هەست بە فێنکبوونى کەشوهەوا دەکرێت".


ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "سبەی پێنجشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو شەپۆلى هەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکە جێگیر بووە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ١ تا ٣ پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە".

ئاماژەى بەوەش کرد "لە رۆژانی رابردوو زیاتر ھەست بە فێنکبوونی کەشوھەوا دەکرێت".

ئەو شارەزایەى کەشناسى لەبارەى پلەکانى گەرماوە ئاماژەى بەوە کرد "پێشبینى دەکرێت سبەینێ پلەکانى گەرما بەمجۆرە بن لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٣٤ پلە، ھەولێر ٣٥ پلە، دھۆک ٣٤ پلە، ھەڵەبجە ٣٥ پلە، کەرکوک ٣٦ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان ٣٨ بۆ ٣٩ پلە دەبێت و لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٣٤ بۆ ٣٥ پلە دەبێت".

ئاماژەى بەوەش کرد "ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با ئاسایی دەبێت، ١٠-١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە" .








گەلەری