سەردێڕ:

لەبارەی بە ئامانجگرتنی زیارەتکارانی شیعە لەلایەن داعشەوە لە بەغدا روونکردنەوە دەدرێت

PM:02:24:15/09/2021

5648 جار خوێندراوەتەوە

هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو گەورە چەکداری سەر بە رێکخراوی داعشیان دەستگیرکرد، کە پیلانیان دانابوو بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە لە بەغدای پایتەخت.


حەشدی شەعبی سەر بە سوپای عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییدا شکستیان بە پیلانێکی چەکداریی هێناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکاران چلەی ئیمام حسێن لە باشوری بەغدا، لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرپرسی شانەیەکی داعشیان لە ناوچەی باشوری بەغدا و بەرپرسی شانەی رێکخراوەکەیان لە ناوچەی لەتیفییە (٣٥ کم باشوری بەغدا) دەستگیرکردووە.

ناوی دەستگیرکراوەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە دراوە کە هەردوو گەورە چەکدارەکە پیلانیان داناوە بۆ کردنە ئامانجی زیارەتکارانی شیعە هەروەها تەقاندنەوەی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی باشوری بەغدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بە سەدان هەزار کەس لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن روو دەکەنە شاری کەربەلا.













گەلەری