سەردێڕ:

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا سێ کەس بریندار بوون

PM:01:51:15/09/2021

2260 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ مە جۆری پێکدادان لە ناحیەی باوەنور سێ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوار شەممە، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد، لە ناحیەی باوەنور لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان و دوو سەرنشین بریداربوون.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ تایبەت و تویوتا لاندکروز روویداوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید مەلا احمد کەلاری کراون لە ناحیەی باوەنور.

کـ ، ئـ












گەلەری