سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێکی دزی و لە دوو کچیدا و ھەڵھات

PM:01:12:15/09/2021

10356 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە پۆلیسی سعودییە لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، دەردەکەوێت دوو کچ بەسەر شەقامێکدا تێدەپەڕن کاتێک ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی دێت و لێیان دەدات و دواتر بەجێیان دەھێڵێت. پۆلیسیش دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە دزرابوو.


بەدر سەحیبانی وتەبێژی پۆلیسی قەسیم لە سعودییە بە ئاژانسی ھەواڵی وڵاتەکەی رایگەیاند، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە دوو کچی دابوو دواتر ھەڵھاتبوو، دەستگیر کرا.
ئاماژەی بەوەشدا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تۆمەتبارەکە ئەو ئۆتۆمبێلەی پێی بووە دزیویەتی و لەکاتی بردنیدا توشی رووداوەکە بووە.













گەلەری