سەردێڕ:

عێراق لەھەوڵی گێرانەوەی ئەو پارانەدایە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

PM:01:05:15/09/2021

5100 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی بنبڕکردنی گەندەڵی، ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی ئاشکراکردووە کە لە ماوەی ١٧ ساڵی رابردوودا، ئاشکرانەکرابوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان لە بەغدا ئاماژەی بەوەدا، گەندەڵی و بەقاچاخبردنی پارە، نەخۆشییەکی مەترسیدارە کە تووشی ھەر کۆمەڵگایەک دەبێت.
دەشڵێت، ھەر دەوڵەتێک ئەگەر بەجدی مامەڵە لەگەڵ ئەو نەخۆشییەدا نەکات، ئەوا ناتوانێت گەندەڵی بنبڕ بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "دان بەوەدا دەنێنن کە ئەو نەخۆشییە بۆ ساڵانێکی زۆرە تووشی وڵاتەکەمان بووە و بە ملیارەھا دۆلار لە سەردەمی رژێمی پێشوو بەقاچاغ براوەتە دەرەوە، بەداخەوە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە، رەوشەکە باش نەبوو و گەندەڵیش زۆر بووە".
مستەفا کازمی وتیشی، ژمارەیەک کەس خراپی رەوشی ئەمنی و بۆشایی یاساییان بە ئامانجی دزینی سامانی گشتییان بۆ دەرەوە قۆستووەتەوە و ئەمەش بووەتە ھۆی ئازاردانی ویژدانی ھەر ھاوڵاتییەکی عێراقی.
لەبارەی ئاشکرا کردنی چەند دۆسییەکی تایبەت بە تاڵانبردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، "لیژنەی بنبڕکردنی گەندەڵی، ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی ئاشکراکردووە کە لە ماوەی ١٧ ساڵی رابردوودا، ئاشکرانەکرابوون".
ھەروەھا داوای لە وڵاتان کرد کە یارمەتی عێراق بدەن لە گێرانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان و ئاماژەی بەوەدا، "بە ھەوڵ و یارمەتی وڵاتان، دەتوانرێت پارە بەتاڵانبراوەکان بگەڕێنینەوە و پێکەوە رووبەڕووی گەندەڵیی دەبینەوە".
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کۆنگرەی نێودەوڵەتی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە تاڵان براونەتە دەرەوە، دەستی پێ کرد. تیایدا ھەوڵدەدرێت رێگا چارەیەکی گونجاو بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو بدۆرزێتەوە.

کـ ، ئـ












گەلەری