سەردێڕ:

گوللـە هاوەنێک تەقییەوە و شوانێک گیانی لەدەستدا

PM:12:52:15/09/2021

12016 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی ناحیەی لەیلان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی قەیرەوان لە سنوری ناحیەی لەیلان گوللـە هاوەنێک بەشوانێکدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدات.


ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی لەیلان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی قەیرەوان شوانێک کە یاری بە گوللـە هاوەنێک کردووە، بەدەستییەوە دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، گوللـە هاوەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەعس و لەوێدا ماوەتەوە.

چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییەکە تەمەنی ١٣ ساڵە و لەنەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی گوندی قەیرەوانە.


سۆران محەمەد- کەرکوک













گەلەری