سەردێڕ:

عێراق دەروازەیەكی سنوری لەگەڵ سعودیەدا دەکاتەوە

AM:11:19:15/09/2021

7312 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گوستنەوەی عێراق رایگەیاند، سورن لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی سنوری لەگەڵ سعودیەدا و زەوی پێویست بۆ ناوچەکە دابینکراوە.


وەزارەتی گوستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی گواستنەوە بەردەوام هەوڵەکانی خۆی بۆ تەواوکردنی کردنەوەی دەروازەی سنوری جەمیمە لەگەڵ سعودیە داوە و مورتەزا شەحمانی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی وشکانیش رایگەیاند، رەزامەندی فەرمی لەلایەن حکومەتی خۆجێی پارێزگای "موثانی" پشتراستکردەوە بەدابینکردنی پارچە زەوییەکی ٥٠٠ دۆنۆمی بە مەبەستی دروستکردنی بەندەرێك لەو ناوچەیەدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مەرزی جامیمە ستراتیژیەکی تایبەتی هەیە لەوانەش ئاسایش و بوونی پڕۆژەی وەبەرهێنان بۆ هەردوولا.

باسی لەوەشکردووە، رێگای حاجیەکان کورتدەکاتەوە و نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتری پێویستە بۆ گەیشتن بە مەککەی پیرۆزە و دۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ ناوچەکە دەهێنێتە ئاراوە.













گەلەری