سەردێڕ:

کۆریای باکور موشەکێکی نوێ بە ئاراستەی ژاپۆندا تاقیکردەوە

AM:08:59:15/09/2021

4668 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باشوور رایگەیاند، کۆریای باکور بە شێوەیەکی دیارینەکراو چەکێکی نوێی بەرەو رۆژھەڵات تاقیکردووەتەوە کە ئەگەری ھەیە موشەکی جۆری کروز بێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆریای باشوور و ژاپۆن ھەڵدانی دوو مووشەکی بالیستیکی کۆریای باکوریان بۆ رۆژھەڵات پشتڕاست کردەوە.
سوپای ژاپۆنیش ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو چەکەی کۆریای باکور تاقیکردوەتەوە بەئەگەرێکی زۆرەوە، موشەک بووە. 
رۆژی دووشەممەی رابردوو، میدیاکانی کۆریای باکوور سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی موشەکی دوور مەودای کروز-یان رایانگەیاند، شارەزایان لەو باوەڕەدان، ئەم موشەکە یەکەم چەکی ئەو وڵاتەیە ھاوشێوەی چەکی ئەتۆمی ھەمان توانای ھەبێت. 
بەرپرسانی ئەمەریکا بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاند، نیشانە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە بیۆنگ یانگ تاقیکردنەوەیەکی لەو جۆرەی ئەنجام دابێت. 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ کۆریای باکوور نیشان داوە، سەرەڕای ئەوەی بەمدواییانە ئەو وڵاتە موشەکی دوورمەودای تاقی کردەوەتەوە.












گەلەری