PM:06:46:14/09/2021
63288 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاند، دوایین وادە بۆ شۆفێرانی تەکسی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسییەکانیان ١ی ١١یە و هەر شۆفێرێک پابەندنەبێت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادەدرێت.
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هەر شۆفێری تەکسییەک لە رۆژی ١ی تشرینی دووەم لۆگۆ و لەزگەی نەدابێت لە ئۆتۆمبێلەکەی سزادەدرێت.
دیلان رەشاد باسی لەوەشکردووە، سزاکە بڕی ٥٠٠ هەزار دینارە
بۆ هەر مانگێک، بەجۆرێک بۆ هەر مانگێک دواکەوتن لە تۆمارکردن و لێدانی لۆگۆ و لەزگە
بەبڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزادەدرێن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ٢٩ی تەمموزی ئەمساڵدا، وەزارەتی
گواستنەوە و گەیاندن نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کرد بە ئامانجی درێژکردنەوەی
ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی ئۆتۆمبێلەکابی تەکسی لە هەرێمی کوردستاندا تاوەکو ١ی
تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا ژمارەیەکی زۆر تەکسی نەیانتوانیوە خۆیان
تۆماربکەن.