سەردێڕ:

سبەینێ بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دادگایی دەکرێن

PM:05:09:14/09/2021

4524 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی کەیسی گیراوانی بادینان رایگەیاند، سبەی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەدەچێت و دەشڵێت، "چاوەڕێ دەکرێت کە سبەی بڕیاری ئازادکردنیان دەربچێت لەبەر ئەوەی هیچ تاوانێکییان لەئەستۆ نییە".


بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی کەیسی گیراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە سبەی دادگایی هەریەکە لە مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی وتەکانی ئەو پارێزەرە، ٢١ زیندانی مانیان لەخواردن و خواردنەوە گرتووە و دواتریش لەژێر فشاری ئاسایشدا بەشێکییان وازیان لە مانگرتنەکەیان هێناوە.

دانیشتنی دادگاییەکەی سبەینێی ئەو دوو دەستگیرکراوە لەکاتێکدایە، رۆژی ٦ی ئەم مانگە بۆ دووەم جار و بەهۆی ئەوەی دادگا دوو ئەندامی نوێی بۆ زیادبوو و ئاگاداری دۆسییەکە نەبوون دانیشتنەکە دواخرا.

دادگاییکردنەکە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا، دادگای کەتنی هەولێر پێنج دەسگیرکراوی دیکەی دادگاییکرد و سزای شەش ساڵ زانیدانکردنی بەسەردا سەپاندن، ئەگەرچی بڕیارەکە دووجار رەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرایەوە بۆ پێداچوونەوە بە سزاکەدا، بەڵام لە هەردوو جارەکەدا دادگای پێداچوونەوە سزاکەی پەسەند کرد و بڕیارەکە کاردانەوەیەکى زۆرى نێوخۆیى و دەرەکى لێکەوتەوە.













گەلەری