سەردێڕ:

رێگەی نێوان ئەم دوو شارە داخرا

PM:03:45:14/09/2021

28880 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا بەھۆی ناڕەزایەتی ھاوڵاتییانەوە لەبەر نەبوونی خزمەتگوزارییەوە رێگەی سەرەکی کۆیە – دووکان داخرا.


دانیشتوانی ھامون سیتی، کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونە لە نێوان شاری کۆیە و شاری دووکانەوە. بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە رێگەی سەرەکی نێوان دوو شارەکەیان داخستووە.
یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داواکاری سەرەکی ئەوان دابینکردنی ئاو و کارەبا و رێگەوبانە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە بنەڕەتدا پڕۆژەکە کێشەی زۆرە و داوای چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانیان دەکەن.


خالید محەمەد - کۆیە















گەلەری