سەردێڕ:

ئەو ١٥ شتە چین کە لە کۆریای باکور قەدەغەیە؟

PM:03:08:14/09/2021

12148 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باکور، هەر لە سەرۆکەوە تا دامەزراوەکانی حکومەت و گەل و شیوازی ژیان و ئەو یاسانەی دەردەکرێن، بەردەوام جێگەی سەرنجی جیهان و میدیایە. بۆ نمونە، جۆری قژبڕین و ئەو جلەی رێگە پێدراوە لەبەر بکرێت و رێگەنەدان بە بەسەربردنی کاتی پشووەکان لەدەرەوەی وڵات و دەست نەکەوتنی قومێک بیبسی و چەندین شتی دیکە، نهێنی شێوازی ژیان لەو وڵاتە ئاشکرا دەکەن.


بەگوێرەی بەدوداچوونە میدیاییەکان، ١٥ شت لە کۆریای باکور لە چوارچێوەی شیوازی ژیانی تاک و گشتی رێگە پێدراونین، لەوانەش:

١٥.مۆدێلە ئەوروپییەکان

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، هەموو جۆرە جلو بەرگێکی مۆدێلی ئەوروپی و خۆرئاواییەکانی قەدەغەکردووە، لە نێویشیاندا لە دوو ناوچەی سەر نسوری لەگەڵ چین دانیشتوانەکانیان ناتوانن مۆدێلەکانی جینز بپۆشن.

١٤.کۆکاکۆلا

دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور هەموو جۆرە بازرگانییەکیان بە خواردنەوەی گازی کۆکاکۆلا قەدەغەکردووە، بەشێوەیەک زۆر ناتوانیت لە پیۆنگ یانگی پایتەختی ئەو وڵاتە شوشەیەک خواردنەوەی کۆکاکۆلات دەستبکەوێت، ئەوەی هەیە جۆرێک کۆلایە کە لە چین بەرهەمهێنراوە.

١٣. قژ بڕین

کیم جۆنگ ئون سەرۆکی وڵات رێگەی داوە بە ژنانی وڵات ١٨ جۆر بڕینی قژ وپیاوان ١٥ جۆر بڕینی قژ بەکار بهێنن و هیچ کامیان ناتوانن رەنگی قژیان بگۆڕن، هەربۆیە لەو وڵاتەدا زۆر قورسە بتوانی بۆیە و رەنگی قژت دەست بکەوێت.

١٢. سانتی ژنان

ژنان بۆیان نییە لەکاتی سوڕی مانگانەیاندا سانتی و دەرچە گری لۆکەیی tampons بەکار بهێنن، بەڵکو تەنها دەتوانن رێگە کلاسییەکەی بەکار بهێنن.

١١. خاوەندارێتی

حکومەتی کۆریای باکور بەشێوەی هەمیشەیی تاکە لایەنە مافی خاوەندارێتی زەوی و خانوبەرەی هەبێت، هەربۆیە هەرگیز ناتوانی کەسێک بدۆزیتەوە خاوەنی ژورێک یان مەترێک زەوی بێت، هەربۆیە کڕین و فرۆشتنی خانو و زەوی و شوقە بوونی نییە ئەمساڵ یاسای خاوەندارێتی کەمێک ئاسانکاری تێدا کراوە و چەند رێگەیەک بۆ کڕین و فرۆشتن کراوەتەوە.

١٠. پێلاوی مارکە و جیهانی

ئەگەر سەردانی کۆریای باکورت کرد، ئەوە هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە بتوانی جوتێ پێڵاوی Manolo Blahniks بکڕیت، هەرگیز لەمەدا بەخت یاوەرت نابێت. جگە لەهەندێ ناوچەی هاوسنوری چیندا نەبێت، ئەوا ناتوانی جوتێ پێڵاوی دڵ خوازی خۆت بکڕی لەدەرەوەی کۆریا دروست کرابێت.

٩. درەختی کریسمس

کۆریای باکور بەشێوەی فەرمی دەوڵەتێکی بێ باوەڕە، هەربۆیە هیچ بۆنە و یادکردنەوەیەکی ئایینی لەو وڵاتەدا رێگە پێدراونییە، هەربۆیە ئەگەر بەنیازی بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ و کریسمس ویستت گەشت بۆ کۆریای باکور بکەی ئەوا مەچۆ، چونکە هەرگیز ناتوانی درەختی کریسمست دەست بکەوێت یان ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە بگێڕدرێت تا بەشداری تێدا بکەیت.

٨.- Starbucks

کاتێک ئەم وێنەیە دەبینی سەرت سوڕدەمێنێت و دەپرسی ئەمەش لێرە هەیە، بەڵام لەراستیدا ئەم وێنەیە ساختەیە و جگە لەبانگەشەیەکی گەشتیاری هیچی دیکە نییە. ئەگەر بتەوێت کوپیک قاوە لە پیۆنگ یانگ بخۆیتەوە ئەوا بۆت هەیە تەنها سەردانی کافێ بەناوبانگەکانی وەک Ryongwang Coffee Shop بکەیت.

Starbucks Expects Recovery by September - Shanghai Business Review

٧. کەناڵە ئاسمانییەکان

لە کۆریای باکور تەنها چوار کەناڵی تەلەفیزیۆنی رێگە پێدراوە پەخش بکەن. حکومەت چاودێرییەکی چڕ و توندی لەسەری میدیا داناوە و ناتوانی بینەری هیچ کەناڵێکی ئاسمانی بیت.

٦. گۆڤارە ئەوروپییەکان

دەسەڵاتی چاپ و پەخش لە کۆریا رێگە نادات بەهیچ شیوەیەک گۆاری ئەوروپی و خۆرئاوایی لە وڵاتەکەیاندا بەردەستبێت. هەربۆیە ناتوانی بینەر و خوێنەری هیچ ریکلامێکی ئەوان بیت. دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور تەنها رێگە دەدەن هاوڵاتییان بینەر و خوێنەری گۆڤارە سیاسی و زانستییەکان بن.

٥. پەیوەندی نێودەوڵەتی و Wi-Fi

ژمارەی دانیشتوانی کۆریای باکور ١٥ ملیۆنە، لەو ژمارەیەش تەنها یەک ملیۆن کەس بەکارهێنەری مۆبایلن و لەگەڵ ئەوەشدا بۆیان نییە هیچ جۆرە پەیوەندییەکی نێودەوڵەتی ئەنجام بدەن. چەندین کۆت لەسەر بەکارهێنانی network 3G هەیە. گەشتیارانی نێودەوڵەتیش تەنها بۆیان هەیە ئەو پەیوەندییان بکڕن کە پێشتر پارەکانیان دراوە و نێودەڵەتین.

٤. بلیتی کۆنسێرتە میوزیکییەکان

ژمارەیەکی زۆر کەم لە گروپە میوزیکییە بیانییەکان رێگە پێدراون لە کۆریای باکوری کۆنسێرتی میوزیکییان هەبێت، هەر بۆیە هەرگیز ناتوانی بەمەبەستی ئامادەبوون لە کۆنسێرتێکی میوزیکی گروپێک یان گۆرانی بێژێکی بیانی دڵخوازت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەیت. تاکە گروپی میوزیکی رێگە پێدراوی بیانی کە بۆی هەیە لە کۆریای باکور ئاهەنگ سازبکات، گروپی میوزیکی لايباخ Laibachی سلۆڤینییە و لە ساڵی ٢٠١٥ ئاهەنگێکیان لە پیۆنگ یانگ سازکرد. تاکە شتێک رێگە پێدراوە لەو وڵاتەدا ئامادەبوونی هاوڵاتییانە لەو کۆنسێرتانەی لەلایەن گروپە میوزیکییە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتەوە ساز دەکرێن.

٣. بەرهەمەکانی کۆمپانیای Apple

بەگوێرەی یاسا چەندین کۆت و رێگری خراوەتە سەر بازرگانی کردن بە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵەوە، بەو هۆیەشەوە هیچ بەرهەمهێنراوێکی ئەو کۆمپانیانیەت دەست ناکەوێت، هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە بتوانیiPad ئیپادێکی ئەپڵ بکڕیت، بەڵکو کۆمپانیاکانی کۆریای باکور خۆیان پەرەیان بەو ئامێرانە داوە و کردویانتەوە جێگرەوەی بەرهەمە ئەمریکی و ئەوروپییەکان.

٢. ئۆتۆمبێلە وەرزشیەکان

یەکێک لەو شتانەی هەرگیز دەستت ناکەوێت ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکانە. بەهۆی سزا ئەمریکی و ئەوروپییە سەپێنراوەکانی سەر کۆریای باکور، هەرگیز ناتوانی ئۆتۆمبێلێکی وەرزشی لەو وڵاتە بکڕیت.

١.بەسەربردنی کاتەکانی پشوو لەدەرەوەی وڵات

هیچ هاوڵاتییەکی دانیشتووی کۆریای باکور بۆی نییە بەمەبەستی بەسەربردنی پشووی فەرمی گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات. چونکە ئەمە جۆرێکە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، کە دەکرێت گەلی کۆری ئەم راستییە نەزانن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دەسەڵاتداران و حکومەت و سەرۆکی کۆریای باکور و دامەزراوەکانی بەردەوام لە هەوڵدان وڵاتەکەیان بپارێزن لە هاتنە ناوەوەی کلتوری وڵاتانی بیانی و کەلتوری نوێ بۆ ناو وڵاتەکیان.


كـ، ئـ













گەلەری