سەردێڕ:

دوو پێشنیاز بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکراکرا

PM:02:32:14/09/2021

68256 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی هەرێم رایگەیاند، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی کرێی مامۆستایانی وانەبێژ و دۆخیان بەرەو شوێنێکی دیکە ببرێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە یاداشتی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە.


کارۆخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکی دەوام و ساڵی نوێی خوێندن بایکۆت بکەن، بەڵام بەهۆی ئەو هەنگاوەوە بایکۆتیان نەکردووە.

باسی لەوەشکرد، بە دوو شێواز وەزارەتی پەروەردە پێشنیازی بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کردووە، کە ئەمانەن:

١.بڕینەوەی پارەی بڕاوە "مەقتوع" بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بەپێی بڕوانامە و بەپێی کرێی هاتوچۆی مامۆستایانی وانەبێژ؛ کە هەیانە لە دەرەوەی شارە دەبێت پارەیان زیاتر بێت.

٣.مامۆسای وانەبێژ لە جێی ئەو مامۆستا میلاکانەی خانەنشین دەبن دابنرێن.

کارۆخ عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، بڕیاری بایکۆت بڕیارێکی کراوەیە بۆ ئەوان، دەشڵێت، "زانیومانە شتێکی وا هەیە بۆیە وادەیەکمان داناوە و بایکۆتی ١٤ی مانگمان دواخستووە و ئەگەر جێبەجێنەبێت هەڵوێستی دیکەمان دەبێت."

ئەوەشی خستەڕوو، داواکارییان بە فەرمی بریتییە لە دامەزراندن، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، "ئەم هەنگاوە هێشتا باشترە بۆ ئەوان وەک لە دۆخی ئێستایان."

باخان تۆفیق، رانیە

هـ.ئـ













گەلەری