لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە گەدەی تیمساحەکەدا چەند پارچەیەک ئاسەوارێکی کۆن دۆزراونەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ پێنج یان شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بەپێی مێژووەکەیان بێت ئاسەوارەکان لەلایەن ئەمریکیە رەسەنەکانەوە دروست کراوە.
ڕاوچییە ئەمریکیەکە وتیشی کە تیرێکی کۆن و ئامرازەکانی تری لەناو گەدەی تیمساحەکەدا دۆزیوەتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە زانایەکی مێژوو ئاشکرای کردووە کە تیرەکە ئامرازێکی ڕاوکردن بووە کە لەلایەن ئەمریکییە ڕەسەنەکانەوە داهێنراوە.