سەردێڕ:

راستی و دروستی ئەو حەفارەی زیان بەچەند ئۆتۆمبیلێک دەگەیەنێت

PM:12:10:14/09/2021

169060 جار خوێندراوەتەوە

کرێکارێک کە لە کانێکی خەڵووز لە شرنەخ کاری دەکرد، دوای ئەوەی کرێی کارەکەی وەرناگرێت بە دەمی زەوی ھەڵکەنەر (حەفارە)، زیانی بە بۆکسی پێنج بارھەڵگر گەیاند.


بەپێی دەنگۆکان، ھاکان م. کە شوفێری حەفارەیەکە لە کانێکی خەڵووز لە قەدپاڵی چیای جودی، داوای کرێی کاری خۆی لە مامی کردووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی حەقدەستی خۆی نەدراوەتێ، ھاکان لە مامی تووڕەبووە و بە حەفارە زیانی زۆری بە بۆکسی پێنج بارھەڵگر گەیاندووە کە لە کانە خەڵووزەکە لە نزیک یەک بوون.
بەھۆی دەستوەردانی کرێکارەکانەوە، توانرا ھاکان رابگیرێت، گرتەکانی رووداوەکە بە مۆبایلی کرێکارێک تۆمار کراوە.













گەلەری