سەردێڕ:

تەنها لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە چوار هەزار کەس بوونەتە قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆ

AM:10:56:14/09/2021

4696 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکانیش تەنها لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە چوار هەزار کەس بوونەتە قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆ، کە ژمارەی بریندارەکان هێندە و نیوی ژمارەی خودی رووداوەکانە.


بەپێی ئامارەکان، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا دوو هەزار و ٢٨٧ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە لە هەرێم، کە تیایدا ٣١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٩٩١ کەسیش برینداربوون.

هەر بەپێی ئامارەکان؛ کەمترین رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای هەڵەبجە بووە کە ٥١ رووداو بووە و زۆرترینیش لە پارێزگای سلێمانی بووە، کە بە سەرجەم پارێزگاکە و قەزا و ناحیەکانیەوە ٧٢٢ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگا و بان و کوالێتی رێگاو بانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.













گەلەری