لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم، نرخی تمەن دابەزی و دۆلار بەجێگیری مایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی دۆلار بە جێگیری ماوەتەوە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلار
بە دوو ملیۆن و ٧٠٥ ھەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە کاتی
داخستنی بازاڕ ١٢ هەزار تمەن بەرامبەر دۆلار دابەزی.
ساڵی رابردوو
حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣
ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢
ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠
ھەزار لیرەی تورکییە.