سەردێڕ:

وێنە.. وڵاتیشی گۆڕی؛ بەڵام شێرپەنجە نەیهێشت لەژیان بەردەوام بێت

AM:10:21:14/09/2021

76448 جار خوێندراوەتەوە

حامد رەمەزان ئەو گەنجە ٣٦ ساڵەیە کە بەهۆی خراپی گوزەران و بارودۆخەوە کوردستانی جێهێشت و رێگای ناڕوونی دەریا و دارستانەکانی گرتەبەر، بەڵام شێرپەنجە تەنگی پێهەڵچنی و شەوی رابردوو لە کڕواتیا گیانی لەدەستدا.


حامد خێزاندار بوو و خاوەنی دوو منداڵی تەمەن دوو ساڵ و پێنج ساڵ بوو، حامد شێرپەنجەی مێشک ئارامی لێبڕیبوو و چەند جارێک لە یۆنان و کڕواتیا چارەسەری وەرگرتووە، بەڵام دواجار شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

حامد رەمەزان لە ساڵی ٢٠١٦وە رێگای قاچاغی گرتبووەبەر بەرەو گەیشتن بە وڵاتێک کە تیایدا دۆخی لە خاک و زێدی خۆی باشتر بێت و گوزەرانی باشتر بێت، ئەو هەریەکە لە تورکیا و ئەلبانیای بڕیبوو و ماوەی ١٠ رۆژ بوو گەیشتبووە کڕواتیا.

حامد خەڵکی ئاکرێ بوو و لە ساڵی ١٩٨٥ لەدایک بووبوو.

رزگار رەمەزان برای حامد، کە نیشتەجێی ئەڵمانیایایە؛ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێم بە هۆکاری مردنی براکەیان تەماشا دەکەن، چونکە وەک خۆی دەڵێت، "براکەم و خێزانەکەی بەهۆی زوڵم و ناعەدالەتی ئەو دوو حیزبەوە کوردستانیان جێھێشت."

رێگای کۆچ و رێگای ناڕوونی شەپۆلی دەریا و دارستانەکان، ئەو رێگایەیە کە تیایدا ژیانی لە چەندەها خێزان و گەنجی کورد سەندەوە، ئەوان بە مەبەستی گوزەرانی باشتر و رزگار بوون لە نەهامەتی و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار و دامەزراندن و خراپی دۆخی ئابوری روویان لەو رێگایە دەکرد، سەرەڕای ئەوەی دەیانزانی سەختییەکانی زۆرن، بەڵام بۆ رزگار بوون لەو دۆخەیان، لەسەر خاکی خۆیانەوە ئەو رێگایانەیان دەگرتەبەر. کە هێشتا ئەو دۆخە بەردەوامە و ساڵانە بە سەدان گەنج و خێزان کورد روو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.

هەڵگورد عومەر، ئەڵمانیا

هـ.ئـ

No description available.

No description available.No description available.No description available.No description available.












گەلەری