سەردێڕ:

کۆمسیۆن: لیژنەیەکی باڵا پێکدەهێنرێت بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی کەرکوک

PM:11:14:13/09/2021

2608 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەکی باڵایان پێکهێناوە بۆ سەرپەرشتییکردنی راستەوخۆى پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک، ئەوەش لە دوای ناڕەزایەتی پێکهاتەکانى ئەو پارێزگایە.


لە نووسراوێکی فەرمی کۆمسیۆندا فەرمانکراوە، بە ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەرپەرشتییکردنی راستەوخۆ پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بە کۆی دەنگ بڕیاریداوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران سەرپشک بکات لیژنەیەکی باڵا پێکبهێنێت بە سەرۆکایەتی ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران یان بەڕێوەبەرێکی گشتی، بە ئەندامێتی فەرمانبەرانی پسپۆری کارگێڕی و تەکنیکی و یاسایی بۆ راستەوخۆ سەرپەرشتیکردنی رێکارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک.

ئەوەش لە دوای ناڕەزایەتی لایەنە سیاسییەکانی عەرەب و تورکمانە بەهۆی هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی کورد لە نوسینگەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن.













گەلەری