سەردێڕ:

سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:10:06:13/09/2021

9716 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی بەردەڕەش رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان قەزای ئاکرێ بۆ ناحیەی روڤیا رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و تیایدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.


حازم گۆران وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی بەردەڕەش بە ئێن ئاڕ تی وت، لە نزیک گوندی (یەک مالە)ی نێوان رێگای قەزای ئاکرێ بۆ ناحیەی روڤیا، لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە.

حازم گۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

دوو رۆژ پێش ئێستاش، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای پیرمام - هەولێر، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان منداڵ بوو.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

تائیف گۆران، دهۆک













گەلەری