سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە تەندروستییەوە لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن

PM:07:28:13/09/2021

11932 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەڵێت، "وەرگرتنی ڤاکسین و بەکارهێنانی دەستکێش و دەمامک لەلایەن مامۆستایان و خوێندکاران بەهەند وەردەگیرێت."


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی چەند رێنماییەکی لەسەر دەستپێکردنەوەی خوێندنەوەی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:

١- بەهەند وەرگرتنی ڤاکسین و بەکارهێنانی لەلایەن سەرجەم مامۆستایان و ستافی خوێندنگاکانەوە.

٢- بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک لەلایەن خوێندکارانەوە.

٣- دوورکەوتنەوەی خوێندکاران لە قەرەباڵغی و ڕەوچاوکردنی ماوەی دوری خوێندکاران لە پۆلەکاندا.

٤- گرنگیدان بە دەستشتن و بەکارهێنانی پاککەرەوە (التعقیم).

٥- رەچاوکردنی دووری نێوان خوێندکاران لایەنی کەم یەک مەتر بێت.

٦- ئەنجامدانی پشکنین بۆ خوێندکاران و پێدانی ڕێنمایی بە دایک و باوکان و بە نەناردنەوەی خوێندکار لەکاتی بونی هەر نیشانەیەکی ئەنفلۆنزا.

٧- جەخت کردنەوە لەسەر بوونی هەوا گۆڕکێ لە پۆلەکاندا.

٨- لەلایەن مامۆستایانەوە چاودێری تەواو بەردەوامی خوێندکاران بکرێت لە زوو دەستنیشانکردن و جیاکردنەوەی ئەو خوێنکارانەی گومانیان لێ دەکرێت، بنێردرێن بۆ پشکنین.

٩- پاکڕاگرتنی خوێندنگاکان بە گشتی و بەتایبەت پول و هۆڵەکان.

١٠- پێویستە هەر مامۆستایەک یان ستافی خوێندنگا نیشانەکانی کۆرۆنایان هەبوو بە زووترین کات پشکنین ئەنجام بدەن و تێکەڵاوی کەس نەبن و خۆیان کەرەنتین بکەن لەماڵەوە.

١١- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێک مامۆستایان و بەڕێوبەرانی خوێندنگاکان دەتوانن دایک و باوک یان ئەو ناوەندە تەندروستیانە یان تەندروستی خوێندنگاکان ئاگادارکەنەوە کە پشکنینی کۆرۆنایان تێدا ئەنجام دەدرێت.

١٢- چاودێری وردی خواردنی خوێندنگاکان بکرێت و ڕێنماییەکانی تەندروستی تێدا پەیڕەوبکرێت بە بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی دەمامک لەلایەن ئەو کەسەی بەشی خوردنگاکە بەڕێوە دەبات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا بەدەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن لە نێو خوێندگاکانی هەرێم لەرۆژی ١٤ی ئەم مانگەدا، بەپابەندبوون بەتەواوی رێنماییە تەندرووستییەکان لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانەوە.













گەلەری