سەردێڕ:

منداڵێکی یەک ساڵ لە روباری سیرواندا خنکا

PM:06:21:13/09/2021

5292 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و دوو مانگ لە روباری سیرواندا خنکاوە.


لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە زاری کەسوکاری منداڵە خنکاوەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەمەبەستی گەشتکردن رۆشتوونەتە نزیک روباری سیروان و دواتر منداڵەکەیان کەوتووەتە نێو گۆمێکی ئاوەوە لەسەر روباری سیروان و خنکاوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، منداڵەکە ناوی (مەتین زمناکۆ ئەنوەر)ە و تەمەنی ساڵێک و دوو مانگە.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری، تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.

دوو رۆژی پێش ئێستا، لە هاوینە هەواری گەلی عەلی بەگ، پیاوێک لەکاتێکدا ویستبووی هاوسەرەکەی رزگاربکات کە کەوتبووە نێو ئاوەکەوە، دوای رزگارکردنی هاوسەرەکەی، نەیتوانی خۆی رزگاربکا و خۆی خنکا.













گەلەری