PM:05:01:13/09/2021
18536 جار خوێندراوەتەوە
پاش ئەوەی ئەمڕۆ دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە بەرپرسێکی حزبی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکردبێت، هاتوچۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ بڕیارێکی نوێ دەرنەکراوە و دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.
عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ماوەی رابردوودا بڕیارێکیان دەرکردووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی ئامارنەکراون دەستی بەسەردا دەگیرێت و تا ئێستاش هەمان بڕیار پەیڕەودەکەن و بڕیاری نوێ نەدراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە بەرپرسێکی حزبی
لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و رێگەی داوە کە
ئۆتۆمبێلەکانیان لە ماڵەوە بهێننە دەرەوە، بەڵام هاتوچۆی هەرێم ئەو دەنگۆیانە
رەتدەکاتەوە.
لە کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوودا، لەسەر بڕیاری حکومەتی
ھەرێم لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ھەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبیلی جامڕەش و بێسەرەتای
ئامارنەکراو و چەکی بێ مۆڵەت دەستیپێکرد.