سەردێڕ:

لەسەر کشانەوەی هێزەکانیان لە هەرێم و عێراق؛ روونکردنەوەیەکی نوێ لە ئەمریکاوە

PM:04:33:13/09/2021

32344 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە تەواوی هیزەکانیان لە عێراق ناکشێننەوە و ژمارەیەک لە سەربازەکانیان بۆ مەشق و راهێنان لەو وڵاتە دەمێننەوە، وتیشی، ئەفغانستان و عێراق وەک دوو جیهانی جیاوازن و ناکرێت بەراورد بکرێن بە یەک.


لوید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، ئەو سیناریۆیەی لە ئەفغانستان روویدا بەراورد ناکرێت بە عێراق، چونکە دوو نەتەوەی جیاوازن و رووبەروی دوژمنێکی جیاواز بوونەتەوە.

لوید ئوستن ئاماژەی بەوەشکردووە، کشانەوەی هێزەکانیان لە هەر شوێنێک پەیوەستە بە هەڕەشەکان لەسەریان و هێزە رێپێدراوەکانیان و ئەو هاوپەیمانانەی کە کاریان لەگەڵ دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، جۆ بایدن و مستەفا کازمی رێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی مانگی ١٢ی ئەمساڵ.








گەلەری

‌بەپەلە