لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، سعودیە و ئەمریکا ئاگربەستیان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە سودان درێژکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە نێوەند گیری ئەمریکا و سعودیە، سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا رێککەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی پێنج رۆژ.
هاوکات، رێککەوتنەکە
دوای ئەوەیە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندین جار شەڕ و پێکدادان رویداوە و
ئاگربەستەکان پێشێل کراون.
ئەوە لە کاتێکدایە،
لە رۆژی ١٥ی نیسانەوە شەڕی ناوخۆی سودان لە نێوان هێزەکانی سوپای سودان و هێزی پشتیوانی
خێرا هەڵگیرساوە و بەهۆیەوە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون کە ٣٥٠ هەزار کەسیان
ئاوارەی دەرەوەی سودان بوون.
لایخۆشییەوە، رۆژی
یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا، هێزی پشتیوانی خێرا ئامادەیی دەربڕی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ
سوپادا.