PM:08:31:29/05/2023
3220 جار خوێندراوەتەوە
په‌رله‌مانی ئۆكرانیا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه بۆ ماوه‌ی ٥٠ ساڵ سزای ئابوریی و سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی ئۆكرانیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له دانیشتنی په‌رله‌ماندا ١٠ یاسا، سێ پرۆژه‌یاسا و پێنج بڕیار په‌سه‌ندكراون. له‌نێو بڕیاره‌كاندا ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌یه كه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌خۆده‌گرێت.
لەو
بارەیەوە ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ره‌شنووسی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشكه‌شی
په‌رله‌مان كردبوو كه سزای ئابووری و چەند سزایەکی دیكه دژی ئێران له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌پێی
ره‌شنووسه‌كه سزاكان بۆ ماوه‌ی ٥٠ ساڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێن و له‌نێو رێكاره‌كانی
سنوورداركردندا، هه‌ریه‌ك له قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه
و راگرتنی ترانزێتی سه‌رچاوه به خاكی ئۆكرانیا، گه‌شته ئاسمانییه‌كان و گواستنه‌وه
له‌رێگه‌ی ئاسمان و خاكی ئۆكرانیاوه له‌خۆ ده‌گرێت.