وەزیری پەروەردەی هەرێم وردەکاری و شێوازی پێداچوونەوەی بەسەر وانەکانی ساڵی رابردووی ئاشکراکرد و رایگەیاند، سبەینێ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە و ماوەیەکی تایبەت دیاریکراوە بۆ پێداچوونەوە بە وانەکاندا.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، بۆ پۆلەکانی ٢، ٣، ٤، ٥، ٦ لەگەڵ ٨ و ٩ و پۆلی ١١، سێ هەفتەی سەرەتایان بۆ دیاریکراوە بۆ پێداچوونەوە.
باسی لەوەشکرد،
کە وانەکانی لەدەستچوون و بابەتەکانیان لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە دیاریکراوە و
تەنها ئەو بابەتانە پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت.
وتیشی، کە بەستی
ماسک ناچارییە و دەبێت ماسک بەکاربهێندرێت.
راشیگەیاند، دوو
ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ماسک و ٥٠ هەزار پاکەرەوە "تەعقیم"یان داناوە و بەسەر
خوێندگەکاندا دابەشیدەکەن.
ئەمڕۆ، دڵشاد
عومەر بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تى راگەیاندبوو،
"پۆلی ١ و ٧ ی بنەرەتی و ١٠ و ١٢ی ئامادەیی بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێداچوونەوە
ناکەن و راستەوخۆ دەستدەکەن بە خوێندنی وانەکانی ساڵی نوێ."
بڕیارە سبەینێ زەنگی
ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لێبدرێت و دەوامی خوێندکاران لە سەرجەم خوێندنگەکاندا
دەستپێبکاتەوە بە باخچەکانیشەوە. وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، دەستپێکردنەوەی
دەوام بۆ ساڵی نوێ باخچە و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانیش دەگرێتەوە.