وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان تیمەکانى بەڕێوبەرایەتى وەزارەتەکەى راسپارد بۆ کۆکردنەوەى داهات و چاپکردنى پسوڵەى کارەبا لەکاتى خۆیدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "بەسەرپەرشتى وەزیرى کارەبا کۆبوونەوەى راوێژکارى وەزارەت ئەنجامدراوە و چەند بڕیارێک دراوە".
بەگوێرەى
راگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە لەپێناو دابینکردنى کارەبایەکى باشتر
و دادپەروەر لەکاتى خۆیدا داهات کۆبکرێتەوە و پسوڵەى کارەباش لەکاتى خۆیدا چاپ
بکرێت.
لە راگەیەندراوەکە
ئاماژە بەوەش کراوە کە وەزیر داواى کاراکردنى بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی هاوبەشانی
کارەباى لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا لە پێوەری زیرەک، کە لەکاتی زیاد بەکارهێنانی
کارەبا کە تووشی گرفت دەبن، کردووەتەوە.
هەروەها داواى خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەکى کردووە و
بە پرۆژەیەکی سەرکەوتوو ناوى بردووە.
راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە کە ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا،
بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات
و بەتێپەڕبوونی چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا
پرۆسەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لەئاست داواکارییەکانیاندا
نییە.