سەردێڕ:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق هەنگاوێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

AM:11:00:13/09/2021

19984 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراقی بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٢٤ ھەزار و ٣٧٩ دۆلار بەمەبەستی جێگیرکردنی بەھای دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا دەخاتەڕوو، کە ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێیە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار.


بۆ ئەمڕۆش نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هاوکات، نرخى تمەن بەرامبەر بە دۆلار بۆ هەر سەد دۆلارێک ١٠ هەزار تمەن بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٧ هەزار تمەن مامەڵەى پێوەدەکرێت.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٧ ھەزار تمەنە.

١٠٠ دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.

ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری