سەردێڕ:

چوار بومەلەرزەی لەدوای یەک لەم شارەی دا

AM:10:49:13/09/2021

19596 جار خوێندراوەتەوە

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٥ پۆینت ٢ پلەی رێختەر لە شاری مەشهەدی ئێرانی دا.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری مەشهەدی ئێرانی هەژاند و گورەکەی ٥ پۆنت ٢ پلەی رێختەربوو، بەپێی سەنتەری بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بومەلەرزەکە بە قوڵایی شەش کیلۆمەتر بووە و بەتەواوی لە کاتژمێر ٤دا مەشهەدی گرتووەتەوە.

هەربەپێی سەنتەری بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، دوابەدوای ئەو بومەلەرزە بەهێزە، سێ بومەلەرزەی دیکە لە هەمان شوێندا روویداوە پلەکانیان ٢.٨ و ٣.٥ و ٣.٢ بوون.

بەپێی زانیارییەکان، بومولەرزەکە شارەکانی، قۆچان، خەلکانلو، کەچەلان و چەند شارێکی دیکەی گرتووەتەوە.

لەبارەی زیانەکانیش، هێشتا هیچ ئامارێکی فەرمی بڵاونکەراوەتەوە.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کەوا ساڵانە چەندین بومەلەرزەی بەهێزی تێدا روودەدات، بەهێزترینیشیان کە ئەو وڵاتەی گرتبێتەوە، ساڵی ٢٠١٧ بوو، کە شاری کرماشانی گرتەوە و بەهۆیەوە ٦٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان ئاپارتمان و خانوو رووخان.













گەلەری