بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى بڕیارێکى نوێى وەزارەتى بۆ دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندن ئاشکرا کرد.
دڵشاد عومەر، بەڕێوبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند"پۆلی ١ و ٧ ی بنەرەتی و ١٠ و ١٢ ی ئامادەیی بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێداچوونەوە ناکەن و راستەوخۆ دەستدەکەن بە خوێندنی وانەکانی ساڵی نوێ".
وتیشى"لەسبەینێوە دەرگاى ناوەندەکانى
خوێندن بەڕووى خوێندکاران دەکرێتەوە بە پەیڕەوکردنى رێنماییە
تەندروستییەکان".
بڕیارە سبەینێ زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ لێبدرێت و دەوامی خوێندکاران
لە سەرجەم خوێندنگەکاندا دەستپێبکاتەوە بە باخچەکانیشەوە. وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە،
دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی نوێ باخچە و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانیش دەگرێتەوە.
گۆران لوقمان، سلێمانى