سەردێڕ:

داواکارییەکى فەڕەنسا لە هەرێم و بەغدا لەدواى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر ئاشکرا دەکرێت

AM:08:39:13/09/2021

8484 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵخانەى گشتى فەڕەنسا لە هەولێر پەیامێکى لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر بڵاوکردەوە و تیایدا سەرکۆنەى هێرشەکە دەکات.


کونسوڵخانەى گشتى فەڕەنسا لە هەولێر لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تویتەر بە زمانى کوردى سەرکۆنەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى شارى هەولێرى کرد و هاوسۆزى و پشتیوانى فەڕەنساى بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە.

لە تویتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "ئه‌و هێرشه‌ نوێیه‌ ده‌ستدرێژییه‌كی قبوڵنه‌كراوه‌ بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان".

داواش دەکات هەماهەنگى زیاتر لە ‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كرده‌وانه‌ی ناسه‌قامگیری بنبڕ بكرێن و ئه‌نجامده‌رانیشی ده‌ستنیشان بكرێن.

بوونى ئەو جۆرە هەماهەنگییەش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی عێراقییه‌كان دەزانێت.

کاتژمێر ١١ و ٤٥ خولەکی شەوی شەممەى رابردوو، لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و تیایادا شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکە کرا.








گەلەری