سەردێڕ:

راستى و دروستى بەجوڵەکەوتنى تەرمى هاوڵاتییەکى کۆیە لەکاتى ناشتنیدا

PM:11:59:12/09/2021

62028 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتى ناشتنى تەرمى هاوڵاتییەک لەشارى کۆیە و بە گومانى کەوتنە جوڵەى دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و بەڕێوبەرى نەخۆشخانە دەڵێت "لەدواى پشکنین دەرکەوتووە هاوڵاتییەکە گیانیلەدەستداوە".


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتى ناشتنى تەرمى هاوڵاتییەک بەناوى (غەفور عەبدوڵا رەسوڵ) بەگومانى بەجوڵەکەوتنى لە گۆڕەکەى دەرهێنراوە و بە پەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى شەهید خالید لە کۆیە.

د.کاوە سابیر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د.خالید له کۆیە بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند "دوای ئەوەی کەسێکیان هێناوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە گوایە دوای مردنی زیندوبۆتەوە، پزیشکەکان ڕێکاری تەندروستیان بۆ کردوە دەرکەوتوە کە ئەو کەسە گیانیلەدەستداوە و مردووە".

وتیشى "بەجوڵەکەوتنى مردوو لەکاتى بەخاکسپاردنى حاڵەتێکی ئاسایە زۆر جار ڕویداوە".

 

بەگوێرەى زانستى پزیشکى جوڵەى یەکێک لە ئەندامەکانى جەستەى کەسێکى مردوو ئاساییە و بەماناى زیندوبوونەوە نایەت و ئەوە لە ئەنجامى کارلێکى هەندێک لە ماسولکەکان روودەدات و شتێکى ئاساییە و زۆرێک حاڵەتى لەو جۆرە روویانداوە.


 

 

خالید محەمەد، کۆیە














گەلەری