سەردێڕ:

وەزارەتێک گەورەترین پرۆسەى دزینى مووچەى فەرمانبەرەکانى ئاشکرا دەکات

PM:10:17:12/09/2021

22960 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوبەرایەتی فەرمانگەی قوربانیانی شەڕ و کردە سەربازیەکانی سەر بە دەزگای شەهیدان رایگەیاند، توانیویەتی گەورەترین پڕۆسەی ساختەکاری و دزینی موچەی شەهیدان و برینداران لە قەزای فەلوجە ئاشکرابکات.


تاریق مەندەلاوی، بەرێوەبەری فەرمانگەی قوربانیانی شەڕ و کردە سەربازیەکانی دەزگای شەهیدان رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی هەواڵگری سەر بەوەزارەتی ناوخۆ توانیویانە گەورەترین پڕۆسەی ساختەکاری و دزیکردنی موچەی موچەخۆرانی دەزگاکەیان ئاشکرا بکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەست بەسەر چەند بەڵگەیەکی تاواندا گیراوە، کە لە ڕێگەی مامەڵەی سیستمی ئەلیکترۆنی باڕکۆدەوە پێشکەشی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی لە شوێنێکی نادیارەوە کرابوون بە ئامانجی پێدانی موچە و خەجکردنی جیاوازیەکان بەیەکجار بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.

ئەوەشی خستوتەڕوو، زۆربەی ناوەکان لەدەرەوەی لیستی موچەخۆران بوون و بندیواربوون.

باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیەی کە وەرگیراوە و دەستی بەسەردا گیراوە بەنزیکەیی ٣٠ ملیار دیناری عێراقییە.

داواشی لە وەزارەتی پەیوەندییەکان و ناوخۆ کردووە، لەو ماڵپەڕ و باڕکۆدانە بکۆڵنەوە و تۆمەتبارەکان دەستگیربکرێن و بدرێنە دادگا.













گەلەری