PM:08:38:12/09/2021
15140 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند "سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە خەلەکان سێ هاوڵاتى گیانیانلەدەستدا".
کۆسرەت عەبدوڵا، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی خەلەکان بە ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوداوێکی هاتوچۆ لە ناحیەی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکان لەنێوان تهكسیهكی سهنی و بارههڵگرێك ڕویدا کە بەهۆیەوە سێ ئەندامی یەک خێزان کە ژن و پیاوێک و کچێک بوون و خەڵکى شارى سلێمانى بوون گیانیان لەدەستدا".
وتیشى "لەرووداوەکەدا سێ منداڵی تری هەمان خێزان برینداربوون کە
بارودۆخی تەندروستی یەکێک لە منداڵەکان ناجێگیرە".
لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی خەلەکان وتیشی "تەرمەکان ڕهوانهی پزیشكی دادوهری سلێمانی كراوون".
هاوکات پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە شارى سلێمانى رایگەیاند "تەرمەکان گەیشتوونەتە پزیشکى دادوەرى سلێمانى و کەسوکارەکەیان لەبەردەم پزیشکى دادوەرى کۆبوونەتەوە بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکانیان"
خالید محەمەد، کۆیە
گۆران لوقمان، سلێمانى