سەردێڕ:

دوو مەرج بۆ هاوردە و هەناردەی بەرهەمە کشتوڵیەکان دیاریکران

PM:07:55:12/09/2021

5696 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند، ساڵنامەی کشتوکاڵی و رێگاکانی بەرهەمهێنان بەشێوەیەکی مۆدێرنانە ڕێگریکردن و هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە دەرەوە دیاریدەکەن.


مەهدی جبوری، بریکاری وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشدا، وەک بەشێک لەچالاکییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەدۆزینەوەی ڕێگاکانی پشتگیری و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە وڵاتدا، لەگەڵ وەفدێکی سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی توێژینەوەیەك ئەنجامدراوە بۆ تاوتوێکردن و خوێندنەوەی بەرنامەی کشتوکاڵی عێراقی.

ئەوەشی خستوتەڕوو، ئەو پڕۆژەیە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی بەشداریکردنی بەروبوومی ناوخۆیی.

باسی لەوەشکردووە، ئەم پڕۆژەیە تیشک دەخاتەسەر دیاریکردنی گرنگترین کاڵای کشتوکاڵی لەبازاڕی عێراقدا، لەوانە پەتاتە، تەماتە، پەلەوەر، هێلکە و گۆشتی سوور وەک بەرهەمی سەرەکی لەو توێژینەوەیەدا.

راشیگەیاند، بۆ ڕێگریکردن و کردنەوەی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، پشت بە ساڵنامەی کشتوکاڵی و گۆڕانکاریی لە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ئامرازە مۆدێرنەکانی دەبەستێت، بەتایبەتی کشتوکاڵی داپۆشراو، کە وەرزی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی بەروبومی سەوزە لە عێراق درێژکردۆتەوە.













گەلەری