سەردێڕ:

دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا بەمشێوەیە مامەڵەى پێوە کرا

PM:05:30:12/09/2021

12268 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتى داخستنى بازاڕى دراوەکاندا لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا و بەوەش بەراورد بە کردنەوەى بازاڕ گۆڕانکارییەکى زۆر کەمى بەسەرداهات.


ئەمڕۆ یەکشەممە لە داخستنى بازاڕى دراوەکان نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى گۆڕانکارییەکى کەمى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا و هاوکات نرخى تمەن بەرامبەر بە دۆلار بۆ هەر سەد دۆلارێک ١٠ هەزار تمەن بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٧ هەزار تمەن مامەڵەى پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٢٤ ھەزار و ٣٧٩ دۆلار بەمەبەستی جێگیرکردنی بەھای دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا بخاتەڕوو و بەمەش ٢٥٤ کۆمپانیا سودمەند دەبن. ھاوکات، بۆ ھەر دۆلارێکیش نرخی ١٤٦٠ دینار جێگیر کراوە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.

١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.

١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٠٧ ھەزار تمەنە.

١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.

ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری