PM:05:05:12/09/2021
14840 جار خوێندراوەتەوە
لقى هەولێرى کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رونکردنەوەیەکى لەبارەى پەیوەندیکردن بە دەرچووانى ئامادەیى و زانکۆ ئەوانەى وەک کارمەندی ڕۆژی دەنگدان ناویان دەرچووە.
لە رونکردنەوەکەى لقى هەولێرى کۆمسیۆندا ئاماژە بەوە کراوە "ژمارەیەكی زۆر نامە و كۆمێنتمان بۆ دێت لەبارەی ئەو كەسانەی دەبنە كارمەندی رۆژی دەنگدان كە بۆچی تەنها ناوی مامۆستا و فەرمانبەرانی حكومی گەرِاوەتەوە".
بەگوێرەى رونکردنەوەکە "ناوەكان بەپێی گەرِ دەبێت، لە گەرِی یەكەمدا
ئەوانەی سەرەوە وەرگیراون و لە چەند رۆژی داهاتوو لەچوارچێوەی گەرِی دووەم و سێیەمدا
پەیوەندی بە كەسانی تر دەكرێت كە ناویان لە تیر و پشكەكەدا دەرچووە كە خوێندنیان تەواوكردووە
(دەرچووی ئامادەیی و زانكۆ) و دانەمەزراون یان ئەوانەی ئێستا لە زانكۆ و پەیمانگاكان
قوتابین".