سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق وادەی گۆڕینی پاسپۆرتی بۆ ئەلیکترۆنی ئاشکرا کرد

PM:03:53:12/09/2021

13936 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، ساڵی ٢٠٢٢ بەکارھێنانی پاسپۆرتی ئاسایی کۆتایی پێدێت و کارکردن بە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دەست پێدەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە، خالید مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پرۆژەی تابیەت بە گۆڕینی پاسپۆرتی عێراقی بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ئێستادا کاری تێدا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکە دراوەتە کۆمپانیایەکی وەبەرھێنان کە ژێرخان و ھارد وێرد و سۆفت وێردی تایبەت و بەرنامەی تایبەت بە پاسپۆرتی ئەلیتکرۆنی بەرھەمدەھێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ماوەیەکی دیاری کراو ھەیە کە سەرجەم وڵاتانی جیھان لە ساڵی ٢٠٢٣ پاسپۆرتەکانیان دەکەنە ئەلیکترۆنی.
خالید مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکرد، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی چەندین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتییان بەردەست دەخات لەوانە ھاوڵاتی دەتوانێت بە دەروازەی ئەلیکترۆنیدا تێپەڕبێت بێ ئەوەی ماویەکی زۆر لە سەرەدا بمێنێتەوە و ڤیزای تایبەت بەخۆی دەبێت.












گەلەری