سەردێڕ:

کوەیت زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار هاوکارى پزیشکى پێشکەش بە هەرێم کرد

PM:03:31:12/09/2021

4144 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتى کوەیت بە بڕى زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار هاوکارى پزیشکى تایبەت بە روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کرد.


سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى هەرێم رایگەیاند، خۆشحاڵن بە وەرگرتنى کەلوپەل و کەرەسەى پزیشکى بە بڕى ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار دۆلار لە وڵاتى کوەیتەوە کە هەرێمى کوردستان زۆر پێویستى پێیەتى لە روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنادا.

وتیشى، ئەمە یەکەمجار نییە کە کوەیت هاوکارى پزیشکى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان دەکات پێشتریش چەند جارێکى دیکە ئەو وڵاتە هاوکارى پزیشکى پێشکەش بە هەرێمى کوردستان کردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە روبەڕوبووەنەوەى کۆرۆنادا حکومەتى هەرێم پشت بە هاوکارییەکانى وڵاتان و رێکخراوە خێرخوازییەکان دەبەستێت.













گەلەری