سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر: پەلەکردنی شۆفێرێک کارەساتێکی لێکەوتەوە

PM:12:03:12/09/2021

26496 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی پەلەکردنی شۆفێرێکەوە رووداوێکی هاتوچۆی گەورە کەوتووەتەوە.


فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "کاتژمێر ٦ و ٤٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری لەچواریانی هوتێل فەرید، دۆجێکی تایبەت لەسەر چرای سوری ترافیکلایت نەوەستاوە و ویستوویەتی راستەوخۆ لە مەیدانی ترافیک رەتببێت.

دەڵێت، لەگەڵ گەیشتنی بۆناومەیدان خۆی کێشاوە بەلاتەنیشتی پاسێک کە لە چرای سەوزدا هاتووە و پێکدادان دروست بووە لەنێوانیاندا."

فازڵ حاجی نووسیویشییەتی، لەدەرەنجامی رووداوەکە زیانی گیانی گەورە نەبوو، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.













گەلەری