سەردێڕ:

ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان زانیاری نوێی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکردەوە

AM:09:01:12/09/2021

14008 جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە شاری هەولێر رایگەیاند، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە شاری هەولێر لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە.

پێشتر، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان لەیەکەم راگەیەنراویدا ئەوەی خستەڕوو، "کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر". وتبووشی، کە زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.

دواتر، لە دووەم راگەیەندراویدا لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، "لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر".

هاوکات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەهەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هەولێر ئارامە و ئارامیش دەبێت". وتیشی، "هەولێر ناهەژێ و بەهێزە".

لەلایەن خۆشییەوە، لەلێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی نییە و ئاماری زیانە ماددیەکانیش زۆر نییە". باسی لەوەشکرد، "لەئێستادا دۆخی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئارامە".

ئەمە لەکاتێکدایە، کاتژمێر ١١ و ٤٥ خولەکی شەوی رابردوو، لەرێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و تیایادا شەش موشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەکە کرا.

كـ، ئـ













گەلەری