سەردێڕ:

لێدوانی یەکەم بەرپرسی حکومەت لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

AM:12:39:12/09/2021

22232 جار خوێندراوەتەوە

دوا بەدوای هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پاریزگاری هەولێر لەپێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، "هەولێر ئارامە و ئارامیش دەبێت". دەشڵێت، "هەولێر ناهەژێ و بەهێزە".


لەلایەکی تریشەوە، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر". دەشڵێت، "زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەینەوە".

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، بەمووشەک هێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دوو دەنگی بەهێز بیستراوە، هاوکات، بەهۆی هێرشەکانەوە تەواوی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراون. 

لەبارەی ئاماری زیانە گیانیی و ماددییەکانیشەوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی وت، تائێسا ئاماری زیانە گیانییە و ماددیەکان نازانرێت. 

رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە و دواتریش دەنگی تەقینەوەی سێیەم بیستراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە زاری شایەتحاڵەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هێرشانە لەرێگای هێرشی موشەکی بووە و لەئێستاشدا دوکەڵ لە گوندی سێبیرانی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بەرزبووەتەوە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستوەتەڕوو، ژمارەی موشەکەکان پێنج موشەک بووە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری کردووەتە ئامانج.

دەشڵێت، لە ئێستادا کونسوڵخانەی ئەمریکا کەوتوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات.













گەلەری