سەردێڕ:

ئەندام پەرلەمانێکی عێراق: دەبوو حزبەکانی دەسەڵاتی کوردی ترسابان نەک روویان بێت داوای دەنگ بکەن

سەرەی موچەی خانەنشینان لە هەرێم
PM:11:50:11/09/2021

7108 جار خوێندراوەتەوە

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ڕایەگەیاند، دەبوو حزبەکانی دەسەڵاتی کوردی لەوەترسابان خەڵک پێێان بڵێت بڕۆن نەوەک لەڕویان بێت داوای دەنگیان لێبکەن، سەرباری ئەو هەموو بەدکارییانەی بەسەر هاوڵاتیانیان هێناوە و ئەو هەموو وێرانکارییەی لە ئێستا و ئایندەی ئەم میللەتیان دروستکردووە.


هۆشیار عەبدوڵا، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو حیزبانەی مەبەستیانە خزمەتی خەڵک بکەن بەدرێژای چوار ساڵ بانگەشە دەکەن نەک تەنیا مانگێک پێش هەڵبژاردن دەست بەبانگەشە دەکەن.

وتیشی، مانگێک پێش هەڵبژاردن حزبەکانی دەسەڵات بەڵێنی ناڕاست بە هاوڵاتیان دەدەن و سێ ساڵ و یانزە مانگیش پشت لە هاوڵاتیان دەکەن.

هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو، حیزبەکانی دەسەڵات دەبوو چاوەڕیی ئەوەبن خەڵک پێیان بلێ بڕۆن، دەشڵێت، ناکرێت خەڵک دەنگبدات و لێبڕینی موچەی لەبیر نەبێت.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەمی ئامساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا هاوڵاتیانی هەرێم چاوەڕێین ئەم دۆخەی چەند ساڵی رابردوو لە خراپی گوزەران و دۆخی ئابوری و نەبوونی خزمەتگوزاری و بڕینی موچە لەبیرنەکەن و لە دەنگداندا بریاری دروست بدەن.













گەلەری