چۆمان مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگر لە کۆگایەکی گەڕەکی نیشتیمانی هەولێر کەوتووەتەوە و هەشت تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین بەڵام نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
چۆمان باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە بەهۆی مۆلیدەوە کەوتووەتەوە و ماوەی دوو کاتژمێرە ئاگرەکە بەردەوامە و بەردەوام لەناوەو و بەشی پشتەوەی کۆگاکە ئاگرەکە دروستدەبێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، زیانی
ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و ئۆتۆمبێلێکی بەردەم کۆگاکە بە تەواوی ئاگری گرتووە.
سەرەڕای ئەوەی بڕێک پارە و دۆلار لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە سوتاوە.
راشیگەیاند، کە وەک
خاوەنی کۆگاکە باسی دەکات پارەیەکی زۆر لە ناو کۆگاکەدا هەیە و ناتوانرێت
دەربهێندرێت.